TR KU SO
FB X
Cîhan

بارەگای بارزانی پەیامێک بۆ خەڵکی باکووری کوردستان بڵا دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 25 Ocak 2020 18:44

پەیامی کورد    ...    بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی باکووری کوردستان و گیان لەدەستدانی ٢٣ کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە، بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەس وکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکە کرد.

دەقی پایەمەکە:

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری كوردستان و ناوچە كوردنشینەكانی توركیا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوونە.

سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.

هیوادارین بە زووترین كات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات.

Paylas: