مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی برایانه‌ی خۆم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م .
له‌خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌ی له‌هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزراو بێت، كه بێ به‌رانبه‌ر به گیانی خۆیان به‌رگری له خاك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر بێت بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی به پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه سرووشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دیبهێنین و ویستی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه سه‌ربخه‌ین.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
14/6/201