Cîhan
بەڕازیل/ ڕووداوێکی هاتووچۆ ٥٢ قوربانی لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... بەڕازیل/ ڕووداوێکی هاتووچۆ ٥٢ قوربانی لێکەوتەوە
بەگوێرەى هەواڵێكى كەناڵى G1ى بەڕازيلى، لە ئاكامى پێكدادانى پاسێكى نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكى بارهەڵگر لە سەر رێگاى سەرەكى ئۆليڤێرا كارڤالهۆ كە شارەكانى تاگوايى و تاكواريتوبا لە ويلايەتى ساوپاولۆ بەيەكەوە دەبەستێتەوە، ٣٧ كەس گيانيان لەدەستدا و ١٥ی دیکەش برينداربوو.
لەو بارەیەوە ئاليكساندر گوێدس وتەبێژى سەربازيى ساوپاولۆ رايگەياندووە، رووداوەكە لە شوێنێكى زۆر سەختدا روويداوە و ژمارەيەك سەرنشين لە ناو پاسەكەدا گيريان خواردووە.
گوێدس ئاماژەى بەوەشكردووە، كە پاسەكە لانيكەم ٥٣ سەرنشينى هەڵگرتبوو كە كرێكارى كۆمپانيايەكن و لە ئێستادا بەرپرسان سەرقاڵى دياريكردنى ناسنامەى قوربانييەكان.