TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە تورکیا 43 قوربانی لێکەوتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Mayıs 2023 14:44


پەیامی کورد... ڕووداوێکی هاتووچۆ لە تورکیا 43 قوربانی لێکەوتەوە


وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاشکرایکرد لە ڕووداوێکی زنجیرەیی هاتووچۆدا لە شارۆچکەی ئانتاکیا سەر بە هاتای، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 31 کەسیش برینداربوون کە برینی سێیان سەختە.

فەخرەددین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی زنجیرەیی هاتووچۆدا لە شارۆچکەی ئانتاکیا کە بارهەڵگرێک و پاسێک گڕیان گرتووە، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 31 کەسیش برینداربوون کە برینی سێیان سەختە. 22 ئەمبوڵانس و سێ تیمی ڕزگاریی پزیشکیی نیشتمانیی ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

ئێوارەی دوێنێ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە هاتای کە بارهەڵگرێک خۆی بە بارهەڵگرێکی دیکەدا کێشا، چووە سایدی بەرامبەر و خۆی بە 11 ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا، بەم هۆیەوەش دەیان کەس بوونە قوربانی.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای سەرەکی ئیسکەندەرون ئانتاکیا ڕوویدا و تێیدا بارهەڵگرێک خۆی بە کرێنێکدا کێشا، شۆفێری بارهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سایدی بەرامبەر، لەوێ خۆی کێشاوە بە نۆ ئۆتۆمبێل و دوو مینی پاسدا کە لە قەراغی ڕێگاکەدا وەستاون.

Paylas: