Cîhan
بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند
لە سنووری پارێزگای (خوزستان)ی ئێران، بوومەلەرزەیەكی بەهێز ڕووی دا و تا ئێستا زیانە مرۆیی و داراییەكان ئاشكرا نەكراون.
كەمێك پێش ئێستا (یەکشەممە 15/10/2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە دووریی 12 كیلۆمەتری شاری (ئەهواز)ی سەر بە پارێزگای (خوزستان)ی ئێران، بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕووی دا، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆیی و داراییەكان بڵاو نەكراوەتەوە.
ئەمڕۆ و لە ماوی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بوومەلەرزەی بەهێز پارێزگای (هەرات)ی ئەفغانستانی هەژاند، لە چەندین شاری ئێرانیش کە لە نزیک سنووری ئەفغانستاندان، هەست بە بوومەلەرزەكان كرا.