TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باشووری ئێرانی هەژاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Ocak 2021 14:59

پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باشووری ئێرانی هەژاند

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ بە پلەی ڕیختەر شارەکانی چەند ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێرانی هەژاند.

 

میدیاکانی ئێران بە پشتبەستن بە زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران بڵاویان کردووەتە بوومەلەرزەکە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی١ی٢٠٢١ و لە قووڵایی ١٩ کیلۆمەتری ژێری زەوی و سەنتەرەکەی شاری کونگی سەر بە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران بووە.

 

هیمەتی، پارێزگاری هورمزگان لەمبارەوە ئاشکرای کردووە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە خانووری هاووڵاتییان لە ناوچەکانی "دژگان، سایە خۆش، دووئاب، برکە سفلین لە بەندەر لەنگە و باسعیدۆ لە ناوچەی قشم" و بەتایبەتی گوندەکان لە ٢٠ هەتا ٨٠٪ زیانیان بەر کەوتووە.

 

بەپێی زانیارییە سەرتاییەکان هەتا ئێستا یەک کەس بریندار بووە و لەمبارەوە زانیارییەکی نوێ بڵاو نەکراوەتەوە.

 

بە گوتەی بەرپرسانی پارێزگای هورمزگان تیمە فریاگوزاری و پزیشکییەکان ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

Paylas: