TR KU SO
FB X
Cîhan

بوومەلەرزیەك خۆرهەڵاتی توركیای هەژاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Haziran 2023 13:15

پەیامی کورد... بوومەلەرزیەك خۆرهەڵاتی توركیای هەژاند


بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (4.6) پلەی ڕێختەر شارۆچكەیەكی لە سنووری پارێزگای مەڵاتیای لە خۆرهەڵاتی توركیای هەژاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (4.6) پلەی ڕێختەر كە چەقەكەی شارۆچكەی پوتورگە سەربە مەڵاتیا بووە ڕوویداوە.

ماڵپەڕی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا (AFAD) هەواڵەكەی پشتڕاست كردۆتەوە.

هەر بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا بوومەلەرزەكە لە قووڵایی (7.6) كیلۆمەتردا ڕوویداوە.

ئۆزگو ئۆزەن، قائیمقامی پوتورگە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی توركیا هیوای سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی خواستووە و ئاماژەی بەوە داوە كە تاوەكو ئێستا هیچ دۆخێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە، تیمەكانمان بەردەوامن لە بەدواداچوون.

Paylas: