TR KU SO
FB X
Cîhan

داعش هێرشی كردە سەر مووسڵ

📅 26 Mayıs 2018 14:28

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە دوو لاوە دوو هێرشیان كردە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق و تا ئێستاش زیان و وردەكارییەكانی هێرشەكە ڕانەگەیەنراوە.

 

 غەدپرێسڕایگەیاند کە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا پێیان ڕاگەیاند، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێكی چەكداریان لە گوندی ئەلبوسەلینی باشووری مووسڵ كردە سەر هێزەكانی عێراق

هاوكات لە سەر ڕێی بەغدا- مووسڵ دەستیان بە هێرشێكی دیكە كرد، هەردوو هێرشەكەیش لە باشووری مووسڵەوە ئەنجام دران.

بەپێی سەرچاوەكە هێزە ئەمنییەكان بە توندی وەڵامی تیرۆریستانی داعشیان داوەتەوە و توانیویانە هێرشەكانیان تێك بشكێنن، بەڵام نازانرێ چەند بریندار و كوژراو لە ڕیزەكانی هەردوولا كەوتۆتەوە.

Paylas: