Cîhan
داعش هێرشی كردە سەر سوپای سوریا
لە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی داعش لە هەرێمی ڕەسم ئەلكوم لە دەشتاییەكانی سوریادا (17) سەرباز كوژران.
بە گوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، چەكدارەكانی داعش لە هەرێمی حومس هێرشیان كردۆتە سەر سێ بنكەی سەربازی سوپای سوریا.
لە هێرشەكاندا لانی كەم (17) سەربازی ڕژێمی سوریا كوژراون، لەبارەی هێرشەكەوە حكومەتی دیمەشق تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو نەكردۆتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكەی هەواڵ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هێرش و بۆسەو تەقینەوەكانی داعش، بەتایبەت لە هەرێمی دێرەزوورو حومس و ڕەقە، لانی كەم نزیكەی (300) سەربازی دیمەشق و هێزە لایەنگرەكانی كوژراون.