TR KU SO
FB X
Cîhan

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلار بڕیارێکی دەرکرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Nisan 2022 18:12

پەیامی کورد... دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلار بڕیارێکی دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدراڵی عێراقی بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داوای کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی کە ١٢٠٠ دینار بوو بۆ هەر دۆلارێک.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بارەی ئەو سکاڵایەی لەسەر نرخی دۆلار تۆمار کرابوو کۆبوویەوە و بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داوای کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی کە ١٢٠٠ دینار بوو بۆ هەر دۆلارێک.

جێگەی باسە، ساڵی ٢٠٢٠ لە عێراق بڕیار درا گۆڕانکاری لە بەهای دۆلاردا بکرێت و بەهای ١٠٠ دۆلار لە ١٢٣ هەزار دینار بۆ ١٤٥ هەزار دینار بەرزکرایەوەو بڕیارەکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و کاڵاکان لە بازاڕدا.

Paylas: