TR KU SO
FB X
Cîhan

دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Eylül 2022 19:30

پەیامی کورد... دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا

پاش داواکارییەکەی سەدر، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دادگای باڵای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، "پێویستە بە پشتبەستن بە دەستوور پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی تاوتوێکردنی پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

پاش کۆبوونەوەکە، "دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی ڕەت کردەوە."

ئەم دانیشتنە لەسەر سکاڵای ڕەوتی سەدر بوو، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە لە ماوەی دەستووری خۆیدا سەرۆک کۆمار هەڵببژێرێت و حکومەت پێک بهێنێت.

هەروەها پێشتر چوار جاری دیکە دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێکردن و یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخستبوو، بەڵام ئەمجارە بڕیاری کۆتاییدا و ڕەتیکردەوە پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە.

 

Paylas: