دادگای فیدراڵی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دواخست
پەیامی کورد... دادگای فیدراڵی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دواخست
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دوای نەگەیشتن بە هیچ بڕیارێک کۆبونەوەکەی دواخست.
سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، کە دادگا لەسەر پرسی داوای هەڵوەشاندنەوەی عێراق هیچ بڕیارێکی نەداوە و دانیشتنەکەی دواخستووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوەو تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و لە لایەکی تریشەوە سەدرییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
جێگای ئاماژەیە پێشتر ئەو سکاڵایە لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە پێشکەش بە دادگای فیدراڵیی کرابوو، بەڵام ڕۆژی سێ شەممە، 23ی ئاب، کاتێک خۆپیشاندەرانی سەر بە ڕەوتی سەدر چوونە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و کارەکانیان پەک خست، ئەو سکاڵایەش لەلایەن دادگاوە سەیرنەکرا.