داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق ١١.٥ ملیار دۆلار بووە
پەیامی کورد... داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق ١١.٥ ملیار دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی بڵاو کردەوە کە ١١.٥ ملیار دۆلار بووە و ١٠٢ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار بەرمیل نەوتیشی هەناردەی دەرەوە کردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشتبەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ١٠٢ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٢٠ بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە، بە جۆرێک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ٩٨ ملیۆن و ٩٤٦ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و لە کێڵگەکانی کەرکووکیشەوە سێ ملیۆن و دوو هەزار و ١٣٣ بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا کراوە.
وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، لەو بڕەی کە هەناردەی دەرەوە کراوە کۆی گشتیی داهاتەکەی دەکاتە ١٤ ملیار و ٤٧٧ ملیۆن و ٤٩٦ هەزار دۆلار.
ڕوونیشیکردووەتەوە، تێکڕای نرخی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئایاردا ١١٢.٩١ دۆلار بووە.