TR KU SO
FB X
Cîhan

داهاتی مانگی ڕابردووی دەروازە سنوورییەکانی عێراق نزیکەی ١٠٠ میلیارد دینار بووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Mart 2021 17:32

پەیامی کورد … داهاتی مانگی ڕابردووی دەروازە سنوورییەکانی عێراق نزیکەی ١٠٠ میلیارد دینار بووە

 

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، راگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوە كردووە:داهاتەكانی گومرگ، باج و داهاتی دیكەی بەدەستهاتوو لە مانگی شوباتی رابردوو، گەیشتووەتە 96 ملیار و 784 ملیۆن و 370 هەزار دینار.

 

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە لە مانگی رابردوودا 105 سەرپێچی جۆراو جۆر لە دەروازە سنوورییەکان تۆمارکراون، لەوانە یاریكردن بە نووسراوەكان، كاڵای بەسەرچوو، ئۆتۆمبێلی قاچاخ و مادەی هۆشبەر و سەرپێچی دیکە.

 

ئەوەش هاتووە: بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و پشووەکان لە چین، کە هەناردەکارێکی گەورەی کاڵایە بۆ عێراق و زۆربەی وڵاتانی جیهان، رەنگدانەوەیان لەسەر قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و رێژەی داهات هەبووە.

 

ئەوەش خراوەتەروو: داهاتی بەدەستهاتوو لە دەروازە سنوورییەكان لە ساڵی رابردوودا تریلیۆنێك و 195 ملیار و 266 ملیۆن و 395 هەزار و 323 دینار بووە، بەراورد بە ساڵی 2019، 72 ملیار و 295 ملیۆن و 826 هەزار و 713 دینار زیاتر بووە، بەو پێیەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە ساڵی 2019 تریلیۆنێك و 122 ملیار و 970 ملیۆن و 568 هەزار و 610 دینار بووە.

 

ئاشكراشكراوە: زیادبوونی داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە ئەنجامی هەوڵی فەرمانگەكانی سەر بە دەستەی دەروازە سنوورییەكان و هاوكاریی سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە دەستەی دەروازەكانە، كە هەوڵەكانیان بۆ زیاتركردنی داهاتی دەوڵەت چڕكردووەتەوە

Paylas: