TR KU SO
FB X
Cîhan

داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشی نەوتی عێراق ئاشکرا بوو

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Eylül 2021 23:27

پەیامی کورد … داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشی نەوتی عێراق ئاشکرا بوو

وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاشكرای كرد، لە مانگی ئابی رابردودا زیاتر لە 94 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و داهات زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بەپێی داتاكانی كۆمپانیای "سۆمۆ"ی تایبەت بە بازاڕ كردنی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا بڕی 94 ملیۆن و 660 هەزار و 239 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.

رونیشكراوەتەوە، داهاتی كۆی گشتی نەوتی هەناردە كراو 6 ملیار و 533 ملیۆن و 142 هەزار دۆلار بووە و بڕی هەناردەی رۆژانە 3 ملیۆن و 54 هەزار  بەرمیل بووە و نرخی تێكڕای یەك بەرمیل نەوتیش 69 دۆلار بووە.

بەپێی بەیاننامەكە، بڕی نەوتی هەناردەكراو زیاتر لە 91 ملیۆن بەرمیل لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بووە و زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیلیش لە هێڵە نەوتییەكانی كەركوكەوە بووە بۆ بەندەری جەیهان.

Paylas: