دۆناڵد ترامپ : ئەرتەشی ڕووسیا زۆر بەهێزە بەڵام دوژمن و ڕەقیبی ئێمە نییە
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتوووێژێکدا لەگەڵ " فاکس نیوز " ووتی : هەرچەندە ڕووسیا توانای سەربازی زۆر بە هێزی هەیە بەڵام ئابوورییەکەی ئەوان لەچاو بچووکە و ناتوانین ناوی لێ بنێین دۆژمن .
هەروەها ترامپ بە فاکس نیوزی ڕاگەیاند : ئەوان " ڕووسیا " خودان ئەرتەشێکی سەربازی بەهێزن ، بەلام هەروا کە دەزانن ، ئابوورییەکەی ئەوان زۆر لە ووڵاتی چین بچووکترە ، بە هیچ شێوەیەک من نامەوەێ ووشەی " ڕەقیب " بە کار بهێنم . هەموان دەتوانن پێکەوە کار بکەن ، ئێمە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین ، هەر کەسێک دەتوانێ لە ئاشتی و پڕەنسیپ دا ژیان بکات .
پرسیاری هەواڵنێرێک لە ترامپ ئەمە بوو کە ئایا ڕووسیا دوژمن و ڕەقیبی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەژمار دەکرێت ؟ و ترامپ ئەم بابەتەی ڕەت کردەوە .
جێگای ئاماژە پێدانە ، پێشتر دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ووتی کە ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ، ڕەقیبێکی زۆر باشە و هەروەها ووتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگای دابین کردنی گازی سرووشتی "شلەوە" لەگەڵ پڕۆژەی نۆرد ئێستریم – ٢ ڕەقابەت دەکەن .
ترامپ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ پووتین لە هێلسینکی ووتی : من ئەو " پوتین " ڕەقیب ناو دەنێم ، ڕەقیبێکی باش . من وا بیر دەکەمەوە کە ووشەی ڕەقیب تەنیا ناساندنە .