١١ چەکداری داعش لە شاری مووسڵ دەستگیر کران
پەیامی کورد … ١١ چەکداری داعش لە شاری مووسڵ دەستگیر کران
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان ١١ چهكداری داعشیان لە ناوچە جیاجیاکانی شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکردووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "ژمارەیەک لەو چهكدارانه کە دەستگیرکراون بەناوی جەنگاوەر لە بەناو دیوانی سەربازیی داعش کاریانکردووە و ئەرکەکانی چهكدارانی دیکە دابەشکراوە بەسەر ھەردوو دیوانی غەنائیم و حوسبە لە بەناو ھەردوو ویلایەتی نەینەوا و دیجلەی رێکخراوی داعش".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە بەپێی رێکارەکان وتە لە دەستگیرکراوەکان وەرگیراوە و دانیان بە ئەنجامدان تاوان دژبە ھاووڵاتییان ناوە لەگەڵ رووبەڕووبونەوە و بەئامانجگرتنی ھێزە ئەمنییەکان بەبۆمبی چێندراو لەکاتی شەڕەکانی رزگارکردنی پارێزگای نهینهوا.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای تەواوکردنی رێککارەکان، چهكداره دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنی یاسایی کراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی دادوەریی لەدژیان.