TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستگیر کرانی دوو چەکداری داعش کە کەرکووک

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Kasım 2020 20:18

پەیامی کورد ... دەستگیر کرانی دوو چەکداری داعش کە کەرکووک

 

دەزگای هەواڵگری عیراق و پۆلیسی فیدراڵی لەقەزای داقوقی سەر بەپارێزگای كەركوك دوو چەكداری داعشیان دەستگیركردووە.

 

ئاژانسی هەواڵگری عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لەئەنجامی دانانی بۆسەیەكی هێزەكانیان لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ لەقەزای داقوق، توانیان دوو چەكداری داعش دەستگیر بكەن كە سەر بەرێكخراوی چەكداری داعش بوون.

 

هەر بەپێی بەیاننامەكە، هەردوو داواكراوەكە بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیركراون، لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و ڕێكاری یاساییان لەگەڵدا گیراوەتەبەر.

Paylas: