Cîhan
دەستگیر کرانی دوو ئەندامی داعش لە کەرکووک
پەیامی کورد ... دەستگیر کرانی دوو ئەندامی داعش لە کەرکووک
دوو ئەندامی شانەیەکی رێکخراوی داعش لە کەرکووک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دوای ٢٤ کاتژمێر لە دەستگیرکردنی ئەندامێکی شانەیەکی رێکخراوی داعش لە کەرکووک، توانرا ئەندامی دیکەی ئەو شانەیە دەستگیربکرێت.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاند، لەسەر راسپاردەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بڕیاری توندترکردنی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا دراوه، لە رێگەی زیاتر كردنی تاوەر و کامێرای چاودێریی و دروستکردنی دیوار به درێژایی هێڵی سنووری.