TR KU SO
FB X
Cîhan

دژەتیرۆری عیراق: له 216 پرۆسەدا 53 تيرۆريستمان كوشتوه

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Eylül 2022 20:45


پەیامی کورد... دژەتیرۆری عیراق: له 216 پرۆسەدا 53 تيرۆريستمان كوشتوه

دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئاماری چالاكییەكانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا بڵاوكردەوە.
سەباح نوعمان وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عیراق رایگەیاندوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 216 پرۆسەمان ئەنجامداوە كە زۆرینەیان پرۆسەی پێشوەختە بون، لەو پرۆسانەدا 105 تیرۆریستمان دەستگیر كردوەو 53 یان كوژراون و 116 حەشارگەشمان وێرانكردوە.
سەباح نوعمان ئاماژەشیكردوە، زۆربەی پرۆسەكانی دەزگای دژە تیرۆر لەو ماوەیەدا لە كەرتەكان خۆرهەڵاتی دیالەو باشوری كەركوك و موسڵ بون.
وتەبێژی دژەتیرۆری عیراق وتوشیەتی: كاری لەپێشینەی دەزگاكەیان بە فەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان بە ئاڕاستەی بەردەوامی فشار خستنە سەر پاشماوەكانی داعشە بەتایبەت لە رێگەی كاری هەواڵگرییەوە بۆ رێگریكردن لە جموجوڵی چەكدارانی داعش لەناوچەكانی تردا.

Paylas: