دۆزینەوەی ژێردەریاییەکی جێگای گومان لە کەنارئاوەکانی ژاپۆن
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی ژێردەریاییەکی جێگای گومان لە کەنارئاوەکانی ژاپۆن
ژاپۆن ژێردەریاییەکی جێگای گومانی لە نزیکی کەنارئاوەکانی خۆی دۆزیەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، هێزەکانی سەربازی بەرگری ژاپۆن ژیردەریاییەکی جێگای گومانیان لە کەنارئاوەکانی ئەم ووڵاتەدا دۆزیەوە . وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ئەم بابەتەی ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری تایبەتی و فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاو کردوەوە و رایگەیاند .
بەو شێوەیەی کە لە پەیامەکەی ئەم وەزارەتخانەیەدا دیارە لە ١٨ی جوونی ٢٠٢٠ کەشتییەکی فڕۆکەهەلگری ژاپۆنی و هەروەها فڕۆکەیەکی گەشت لێدانی ئەم ووڵاتە ژێردەریاییەکی نەناسیان لە ناوچەی نزیک لە جەزیرەی ئامامیۆشیما بینیوە . ژێردەریایی خەریکی حەرەکە بەرەو ڕۆژهەڵات بووە . دوو ڕۆژ دواتر کە دەکاتە ئەمڕۆ ئەم ژێردەریاییە جارێکی دیکە دەکەوێتە بەرچاوی هێزەکانی بەرگری ژاپۆنەوە . ئەم جارە ئەم ژێردەریاییە لە دەرەوەی ناوچەی نزیک لە کەنار جەزیرەی یووکاتات دا بینراوە .
هەر لە هەما ڕاستادا ، وەزارەتخانەکە جەختی کردەوە ، وەزیری بەرگری تارۆ کۆنۆ ، داواکاربووە هەر کاریکی پێویست بۆ پاراستنی هۆشیاری و کۆکردنەوەی زانیاری لەمبارەوە ئەنجام بدرێت .
ئەوەی کە ئەم ژێردەریایی دۆزراوەیە سەر بە چ ووڵاتێکە لە لایەن ئەم وەزارەتخانەیەوە دیاری نەکراوە لە هەمان حاڵدا ، بە پێی سەرچاوەی کەنالی تەلەفزیۆنی NHK لە وەزارەتی بەرگری ، لەوانەیە سەر بە ووڵاتی چین بێت .