TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەکانی ئیسرائیل سوریایان بوردمان کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Şubat 2021 14:24

پەیامی کورد … فڕۆکەکانی ئیسرائیل سوریایان بوردمان کرد

 

ئاژانسی (سانا)، هەواڵدەریی فەرمیی رژێمی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر ١:١٨ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی جۆڵانەوە چەندین مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێکی دەوروبەری دیمەشق کرد.

 

سانا هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، کە سیستەمی بەرگریی سوپای رژێمی سووریا ”سەرجەم“ مووشەکەکانی لە ئاسمانەوە تێکشکاندوون.

 

ماڵپەڕی (سکای نیوز) لە زاری خەڵکی باشووری دیمەشق بڵاوی کردووەتەوە، کە دوای بۆردومانەکە، گوێبیستی دەنگی تەقینەوە بوون لە بنکە و بارەگاکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

Paylas: