فەرەنسا داوای ئازادکردنی دوو هاووڵاتیی خۆی دەکات لە ئێران
پەیامی کورد... فەرەنسا داوای ئازادکردنی دوو هاووڵاتیی خۆی دەکات لە ئێران
فەرەنسا سەرکۆنەی دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتیی وڵاتەکەی کرد لەلایەن ئێران، هاوکات داوایکرد دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتیی فەرەنسی نیشاندا کە بە بیانووی "ئاژاوەنانەوە" لە ئێران دەستگیر کراو ون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دوای سەرکۆنەکردنی ئەم کارەی حکومەتی ئێران، داواکراوە دەستبەجێ ئەو دوو هاووڵاتییە فەرەنسییە ئازاد بکرێن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە دوو هاووڵاتییە فەرەنسییەکە بە بیانووی بێ بنەما دەستگیرکراون و دوای ئاگاداربوون لە ڕووداوەکە جێگری باڵیۆزی ئێران لە پاریس بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کراوە.
وەزارەتی هەواڵگری ئێران دوێنێ بە بیانووی ئەوەی "پلانی ئاژاوەنانەوە"یان هەبووە دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی بیانی ڕاگەیاندبوو.