فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی سوریا دەكات
پەیامی کورد... فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی سوریا دەكات
میدیا ئێرانییەكان بڵاویانكردەوە، (ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە مەبەستی ئامادەبوون و بەشداریكردن مانۆڕێكی سەربازی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی سوریاو ئێران گەیشتە دیمەشق.
میدیا ئێرانییەكان هەواڵی سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ سوریا بڵاو كردەوە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویكردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی سوریای كردووە، بە مەبەستی ئامادەبوون و بەشداریكردن لە مانۆڕێكی سەربازی هاوبەشی نێوان هێزەكانی سوریاو ئێران گەیشتە دیمەشق.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو سەردانە قائانی بۆ سوریا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس، سەربازی، ئەمنی و سیاسەتمەدارانی حكومەتی دیمەشق كۆبۆتەوە، هەروەها سەردانی ژمارەیەك شوێنی هێزە ئەمنییەكانی كردووە.
جێگای ئاماژەیە، كاتی سەردانەكەی قائانی و كاتی گەڕانەوەی ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران بۆ سوریا دیاری نەكراوە.