TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەرامبەر هێرش بۆ سەر شاندەکانی دیپلۆماتی چەندین ڕێکار دەگرێتەبەر

سارا
Yazar
📅 02 Ekim 2020 12:08

پەیامی کورد      ...    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەرامبەر هێرش بۆ سەر شاندەکانی دیپلۆماتی چەندین ڕێکار دەگرێتەبەر 

ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق سەبارەت بە هەنگاوەکانی خۆی لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر شاندەکانی دیپلۆماتی ، کۆنترۆڵی سنووری ئەم ووڵاتە ، سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت ، بەقەرار کردنی ئەمنییەت لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ سووریا و پڕۆژە  و ستراتیژی ئەەمنییەتی تایبەت بە زیارەتی مەراسیمی ئەربەعین چەندین ڕێکار دەگرێتەبەر و لەمبارەوە هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرلەشکر " تەحسین خەفاجی " ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەم ووڵاتە دوێنێ پێنجشەممە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ساندە دیپلۆماتییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بە ئۆپراسیۆنێکی تێرۆریستی ناو برد و جگە لە جەخت کردنەوە لە سەر گەڕان بە دوای هەموو ئەو کەسانەی کە لەم هێرشانەدا دەستیان هەبووە ، ڕایگەیاند کە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی وەزراەتی ووڵات لەگەل ئەو کەسانەی لەم هێرشانەدا دەستیان هەبووە ، هەر کاتیک بە کۆتا بگات بۆ هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی بڵاو دەکرێتەوە .

خەفاجی هەروەها لەمبارەوە ڕایگەیاند : فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەیاننامەیەکی دەرکرد و لەو بەیاننامەیەدا دەستڕێژی بۆ سەر شاندە دیپلۆماتییەکانی مەحکووم کرد ، ئەم کارە وەکوو تاوانێکی تێرۆریستی ناو برد و هەر کەسێک کە لەم کارە ترسنۆکانەیەدا دەستی هەبووە دەبێ ڕادەستی عەدالەت بکرێت .

خەفاجی لەمبارەوە ڕایگەیاند : عوسمان الغانمی " وەزیری ووڵات لە ووتارێکدا جەختی کردەوە کە هەندێک کەس لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشە تێرۆریستییەکانی سەر شاندگەلی دیپلۆماتی دەست بەسەر کراون ، دەست بەسەر کردنی کەسانێک لە دەستیان لەم کارە ترسنۆکانەیەەدا هەبووە ئەم پەیامە دەگەێنێت کە ئەوان هەر چەندی بتوانن هەڵبێن دەبێ بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و بەند بکرێن تاکوو بگەنە سزای کارەکانی خۆیان

Paylas: