TR KU SO
FB X
Cîhan

حەماس دەیان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد ‌

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Ocak 2024 17:35

پەیامی کورد... حەماس دەیان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، حەماس دەیان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و، مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئایرۆن دۆمەوە وەڵامدرانەوە.

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی 2024ـی زایینی؛ یەکینەکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دەیان مووشەکی جۆری (ئێم – 90)ـی ئاڕاستەی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل کردووە.

لەو کاتەی مووشەکەکان ئاراستەی ئیسرائیل دەکران؛ هاووڵاتییان رژابوونە سەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە و ئاهەنگی سەری ساڵیان دەگێڕا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئایرۆن دۆم (گومبەزی ئاسنین)یش وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی حەماسی دایەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە 87 رۆژە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، تا ئێستاش زیاتر لە 24 هەزار کەس لە هەردوولا کوژراون.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، سوپای ئیسرائیل له‌ رێگه‌ی رادیۆی فه‌رمییەوە رایگه‌یاند، پێنج لیوای شه‌ڕكه‌ری سوپاكه‌ی له‌ غه‌ززه‌ كشاندووەتەوە. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌ و به‌رده‌وامی هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر غه‌ززه‌، بڕیاریدا پێنج لیوای شه‌ڕكه‌ر له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بكشێنه‌وه‌.

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کەرتی غەززە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، شەڕی ئیسرائیل و حەماس، چەند مانگێکی دیکەش دەخایەنێت.

Paylas: