ئهمڕۆ شاندێکی حكومهتی ههرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
پەیامی کورد... ئهمڕۆ شاندێکی حكومهتی ههرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێم رایگهیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی رێگریکردن لە چوونی بەرھەمی کشتوکاڵ و بەرھەمەکانی دیکەش بۆ عیراق، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێم به میدیای فهرمی پارتی راگهیاندووه: "بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی ھاوبەشی نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و کشتوکاڵ سەردانی بەغدا بکەن، لە بارەی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی بواری کشتوکاڵ، لەوانە یەکخستنی رۆژنامەی کشتوکاڵی و گرفتی رێگریکردن لە چوونی بەرھەمی کشتوکاڵی بۆ عیراق، چونکە ئێستا ئەوەی ھەیە مریشک و ھێلکەیە کە رێگری لێدەکرێت".
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی: "لە ئێستادا بەرھەمی ناوخۆییمان کەمە و ھێشتا پێنەگەیشتووە کە زیاتر چوونی کەلوپەلی بازرگانیە، بەڵام دەمانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەین، بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێک لە بارەی ئەوەی رێگری نەکرێت لە چوونی ھەر بەرھەمێک لە ھەرێمی کوردستان بۆ عیراق، بۆ ئەوەی بەرھەمەکان ساخ بکرێتەوە و بازاڕی بۆ پەیدا بکرێت، بۆیە ھیوادارین بگەینە رێککەوتنێک و ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت".