كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین روو له ناوچه‌كانمان ده‌كات
پەیامی کورد... كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین روو له ناوچه‌كانمان ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ سێشه‌ممه 11ی نیسانی 2023، شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌وره بروسكه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاویش هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "لە ئەنجامی درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست هەرێمی کوردستان بە کەشێکی ناسەقامگیر تێدەپەڕێت شەپۆڵێکی باران بارینی بەهێز تەواوی ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە کەشی ناوچەکەمان دروست دەبێت لە ماوەی هاتنی ئەم شەپۆڵە بریتین لە: یەکەم: باران بارین و دەسپێکی باران لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممه 11ی نیسان، دەست پێدەکات بە گشتی لەشەودا باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لە رۆژی چوارشەممه 12ی نیسان، شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانی بەردەوام و بەهێز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە سەرجەمی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئێوارەی رۆژی چوارشەممه باران بارین هەر بەردەوامی دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە درێژدەبێتەوە بۆ رۆژی پێنجشەممه و شەپۆڵی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لەسەر شێوازی بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت".
ده‌شڵێت: "کاریگەری ئەم شەپۆلە تا رۆژی هەینی 14ی نیسانی 2023، بەردەوامی دەبێت بە لاوازی تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی وتووه: "له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌دا خێرایی با زیاد ده‌كات لە کاتی بارانبارین هەندێ کات لەکاتی باران بارین خێرای با زیاد دەکات بۆ سەرووی 40 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا ئەگەری هەورە تریشقەش لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكردووه: پله‌كانی گه‌رما نزم بوونەوەی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن به هه‌شت بۆ 10 پلەی سیلیزی، رۆژی پێنجشەممه ئەم نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت لە ئەنجام ئەگەری تەزرە بارینیش دەبێت.
ده‌شڵێت: "ئاستی بارانی پێشبینیکراو لە سەرجەمی ناوچەکان لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەرووی 60 ملیمه‌تر دەبێت لە هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەت بەشی رۆژهەڵاتی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم.