TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆپێک: ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق زیاد دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Mayıs 2022 19:29

پەیامی کورد...ئۆپێک: ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق زیاد دەکات

ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لە عێراق بۆ سێ مانگی داهاتوو زیاد دەکات و ڕێکخراوی ئۆپێک ڕەزامەندی زیادکردنەکەی دەربڕیوە.

محەممەد سەعدوون نوێنەرانی عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاندوە، بۆ ئەمساڵ پشکی عێراق بە زیادکردن دیاری کرا بە بڕی 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کە ئاستی باڵای بەرهەمهێنان تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەگاتە 4 ملیۆن و نیو بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

سەعدوون ڕاشیگەیاندوە، عێراق مافی زیادکردنی بەرهەمی هەیە بۆ مانگەکانی تەممووز و ئاب و ئەیلوول ڕێژەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە زیاد دەکات بەمەش عێراق دەگەڕێتەوە ئاستی سروشتی خۆی لە بەرهەمهێناندا.

نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپێک ئاشکراشی کردووە، پلانی وەزارەتی نەوت زیادکردنی پلە بە پلە و وەبەرهێنانە و زیادکردنە خودی ئۆپێک ڕێگەی پێداوە، هەروەها بەپێی خەمڵاندنەکانیش بۆ وەرزی سێیەمی ئەمساڵ تێکڕای نرخی نەوت لە سەروو 100 دۆلاری ئەمریکییەوە دەمێنێتەوە.

Paylas: