ڕێژەی داهات و ئاستى هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوبات ڕاگەیەنرا
پەیامی کورد … ڕێژەی داهات و ئاستى هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوبات ڕاگەیەنرا
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماری فرۆشتن و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی شوباتی 2021 بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، 82 ملیۆن و 877 هەزارو 757 به‌رمیل نه‌وتی له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كردوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگەیاند: له مانگی شوباتی 2021 له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق، بڕی 82 ملیۆن و 877 هەزارو 757 به‌رمیل نه‌وتی له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كردوه، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 5 ملیار و 26 هه‌زار و 807 دۆلار بووه.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، له‌رێگه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه، 79 ملیۆن و سه‌د و 105 هه‌زار و 329 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان 3 ملیۆن و 772 هه‌زار و 428 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای كردووە، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بە تێكڕای 6.330 دۆلار فرۆشراوه.