حکوومەتی ئاڵمانیا ڕەزامەندی لەسەر گۆڕینی دەستووری ئەو ووڵاتە دەردەکات
پەیامی کورد ... حکوومەتی ئاڵمانیا ڕەزامەندی لەسەر گۆڕینی دەستووری ئەو ووڵاتە دەردەکات
میدیاکانی ئاڵمانیا بڵاویان کردەوە کە حکوومەتی ئاڵمانیا ڕەزامەندی لەسەر گۆڕینی دەستووری ئەو ووڵاتە دەربڕیوە، کە ئامانج لەم کارە ئەوەیە لەو ڕێگایەوە بواری درووستکردنی سندووقێکی تایبەت بە بواری بەرگری بەمەبەستی بە مۆدێرن کردنی سوپای ئەو ووڵاتە بدرێت.
بە پێی ئەم هەواڵە کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی ئاڵمانیا رایگەیاندووە گۆڕانکاری لە دەستووری ئەو ووڵاتە پەسەند کراوە بۆ ئەوەی رێگە بە درووستکردنی سندووقێکی بەرگری تایبەت بە بەهای 100 ملیار یۆرۆ (107.35 ملیار دۆلار) بدرێت، کە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتی سوپای رووسیا لە ئۆکراین پێشنیارکرابوو.
لەبەیاننامەکەی وەزارەتی دارایی ئاڵمانیادا هاتووە" لە ساڵانی داهاتوودا بە وەبەرهێنانی زیادە بە بەهای 100 ملیار یۆرۆ، بەهێزبوونی سوپای ئاڵمانیا مسۆگەر دەكەین".
وابڕیارە پارەی سندووقەکە لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەکاربهێندرێت بۆ زیادکردنی بوودجەی ئاسایی وەزارەتی بەرگریی بە نزیکەی ٥٠ ملیار یۆرۆ.
ههروهها ئامانجی ئهم ههنگاوهیه بۆ ئهوهیه که ئهم ووڵاته بتوانێت یەکێک لە ئامانجەکانی ناتۆ بەدیبهێنێت که بریتییە لەوەی ساڵانە ووڵاتانی ئەندام له سهدا دووی تێکڕای بهرههمی ئابووری ووڵات له بواری بهرگری دا خهرج بکات