Cîhan
هێرشی ڕوسیا نرخی گازی سروشتی بەرز کردەوە
پەیامی کورد...هێرشی ڕوسیا نرخی گازی سروشتی بەرز کردەوە
دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، نرخی گازی سروشتیی لە تەواوی وڵاتانی ئەورووپا بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، بەهۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، جگە لەوەی نرخی نەوت و زێڕ بەرز بووەتەوە، نرخی گازی سروشتییش بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، لەمڕۆوە نرخی گازی سروشتی لە تەواوی وڵاتانی ئەورووپا بە ڕێژەی 35% بەرز بووەتەوە.
نرخی هەزار پێ سێجا گازی سروشتی، بووەتە هەزار و 436 یۆڕۆ، ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر هاووڵاتییانی ئەورووپا دەبێت، بەتایبەت ئەڵمانیا.