هێرشی ڕوسیا بۆسەر خاکی ئۆکرانیا دەستیپێکرد
پەیامی کورد... هێرشی ڕووسیا بۆسەر خاکی ئۆکراینا دەستیپێکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووسیا هێرشەکانی بۆسەر خاکی ئۆکراینا دەستپێکرد و پووتین هەڕەشەی ئەوەش دەکات هەر وڵاتێک دەستوەردان بکات «باجێکی وا دەدات کە هەرگیز نەیبینی بێت».
لەمبارەیەوە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی وڵاتەکەی بۆسەر هەرێمی دۆنبازی خۆرهەڵاتی ئۆکراینا دەستپێکرد و هەڕەشەی ئەوەشیکرد هەر وڵاتێک دەستوەردان لە هێرشەکە بکات «باجی وا دەدات هەرگیز نەیبینیبێت.»
ناوبراو وتویەتی: بەرپرسیاریەتی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی ئۆکراینا و ئۆپەراسیۆنەکەشی لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە ڕاگەیاند کە لە ئۆکرایناوە دێن.
هەر لە وتارەکەیدا پووتین ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی ڕووسیا تۆمەتباکرد کە داوایدەکرد نابێت ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و گەرەنتی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات.
تەئکیدی لەوەشکردەوە، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی وڵاتەکەی بۆ ئەوەیە دڵنیاببنەوە کە ئۆکراینا لە چەک دادەماڵن و داواشی لەو هاووڵاتییە ئۆکراینییانە کرد کە چەکیان هەڵگرتووە دەتوانن لە ڕێوشوێنی سەلامەتدا ناوچەکانی جەنگ بەجێبێڵن.