TR KU SO
FB X
Cîhan

وەرگەڕانی پاسێک لە ئەڵمانیا دەیان قوربانی لێکەوتەوە

Arsalan
Editor
📅 28 Mart 2024 12:59

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لەسەر رێگەی خێرا لەنزیک شاری لایپتزنگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 35 کەسیش برینداربوون کە برینی شەشیان سەخت بووە.

رووداوەکە دوای دوو کاتژمێر لە دەرچوونی پاسەکە روویداوە، پاسەکە لە بەرلینەوە دەرچووە و لە رێگە بووە بەرەو زوریخی سویسڕا.

سەرەتا پۆلیس ئاماژەی بەوەدابوو کە پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە ژمارەکە چوار کەسە و ئەو کەسەی بە کۆچکردوو هەژمارکراوە، برینەکەی سەخت بووە و جگە لەویش پێنج کەسی دیکە بە هەمان جۆر برینەکانیان سەختە، 29 کەسی دیکەش برینداربوون، لە کۆی 54 سەرنشینی پاسەکە.

پاسەکە پاسی هێڵی ئەڵمانی بووە و بەمەبەستی گەشت بۆ وڵاتانی دیکە و شارە دوورەکان بەکارهاتووە و دوو شۆفێری هەبووە، کە هەردووکیان لە ژیاندا ماون.

پۆلیس تا ئێستا هۆکاری رووداوەکەی دەستنیشان نەکردووە، بەڵام رایگەیاندووە هیچ ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە رووداوەکەوە نەگلاوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.

Paylas: