TR KU SO
FB X
Cîhan

کونسووڵی ئەمریکا : ئامانج لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر زیانگەیاندنە بەژێرخانی ئابووری هەرێم

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2024 09:00
پەیامی کورد    ...   کونسووڵی ئەمریکا : ئامانج لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر زیانگەیاندنە بەژێرخانی ئابووری هەرێم

کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان بەتووندی ھێرشە درۆنییەکەی رۆژی ھەینی رابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکات و دەڵێت، پشتگیری لە ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

مارک سترۆ کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال موحەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەکانی ھەرێم بەوەکالەت پاڵپشتی ووڵاتەکەی بۆ ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق دووپاتکردەوە بۆ رێگریکردن لە ھێرشی تیرۆریستی و رایگەیاند، ئامانج لە ھێرشەکان زیانگەیاندنە بە لایەنی ئەمنی و ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان و عێراق.

ئاماژەی بەوەش دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە نزیکەوە چاودێری بەدواداچوونی گۆڕانکارییەکان دەکات و بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ پشتگیرکردن لە ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و رێگرتن لە بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و ھێرشی تیرۆریستی.

لە بەرامبەردا، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی ھەرێم بەوەکالەت، ستایشی ھەڵوێستەکانی ئەمریکای کرد و داوایکرد ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ژێرخانی ووزە و ئابووری ھەرێم چڕبکەنەوە.

Paylas: