Cîhan
سودانی: پێویستمان به ئه‌ركه‌كانی یۆنامی له عێراق نه‌ماوه
سودانی رایگه‌یاند، له عێراق پێویستمان بە یۆنامی نەماوە و داوا دەکەین کۆتایی بە ئه‌ركه‌كانیان بهێنرێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەیەکی ئاراستەی گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و تێیدا هاتووە: "پێویستمان بە ئەرکی یۆنامی نەماوە و داوا دەکەین لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە ئەرکی یونامی بهێنرێت"
له نامه‌كه‌دا هاتووه كه حكومه‌تی عێراق خواستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئاژانسه‌كانی
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش نووسراوه، هەماهەنگی حکومەتەکەی لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بەردەوام دەبێت بەڵام بە شێواز و میکانیزمی جیاواز.