سودانی: ده‌رفه‌ت ناده‌ین به هیچ كه‌س و وڵاتێك هه‌وڵی تێكدانی هه‌ڵبژاردن بدات
پەیامی کورد... سودانی: ده‌رفه‌ت ناده‌ین به هیچ كه‌س و وڵاتێك هه‌وڵی تێكدانی هه‌ڵبژاردن بدات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌رفه‌ت ناده‌ین به هیچ كه‌س و وڵاتێك هه‌وڵی تێكدانی هه‌ڵبژاردن بدات.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێداونێكدا له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه كراوه‌و، ده‌رفه‌ت به هیچ كه‌س و وڵاتێك ناده‌ن هه‌وڵی تێكدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق بدات.
سودانی وتیشی، داواكاریم له هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن و بڕۆنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ، چونكه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه‌و مافی هه‌مووان تیایدا پاریزراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، بۆ ئاواره‌كان و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستی پێكردوو، ده‌نگدانی گشتیش له (18ی12ی 2023) له (15) پارێزگای عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، كه (23) ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی (275) كورسی له‌و (15) پارێزگایه‌ی عێراقدا.