TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی حکوومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێری بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 16 Mayıs 2024 06:58
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێری بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە

چوارشەممە 5/15 ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە، لە ووتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ درووستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمیانە درووستکراوە، داواشی لە سەرمایەداران و خێرخوازان کرد کە سەنتەر و خانەی هاوشێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستان دروست بکەن.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها داوایکرد کە ڕێز لە بەساڵاچووان بگیرێت و گرینگییان پێ بدرێت، ووتیشی ئەم جۆرە سەنتەرانەش هەن ئەگەر بەساڵاچوویەک پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی هەبێت.

Paylas: