TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆمار دەست پێكرد

Arsalan
Editor
📅 25 Mayıs 2024 22:07

لیژنەی هەڵبژاردنەكانی ئێران، ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆمار دەست پێكردووە، لە 30 ئایار دەرگای خۆپاڵاوتن دەكاتەوە، لە سێی حوزەیران دەرگاكە دادەخرێت.

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایار، لیژنەی هەڵبژاردنەكانی ئێران، لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوە كردووە، شەوی 30ی ئایار، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆمار دەكرێتەوە.

بەگوێرەی ئەوەی لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، پرۆسەی ئەوانەی خۆیان پاڵاوتووە لە سێی حوزەیران، ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوور، لە ماوەی حەوت رۆژدا پرۆسەی ئامادەكاریی بۆ كاندیدەكان دەكات، لە 11ی حوزەیران، بەربژێرەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆەوە رادەگەیەنرێت.

دواتر، لە 12 تا 26ی مانگ، بانگەشی هەڵبژاردن دەست پێ دەكات، 27ی مانگ كۆتایی بە بانگەشە دێت، 28ی حوزەیران هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.

ئەوە لە كاتێكدایە 19/5/2024، هێلیکۆپتەرەکەی سەركۆماری ئێران، کە وەزیری دەرەوەی ئێران و دوو بەرپرسی باڵای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لەگەڵیدا بوون، لە باکووری ئەم پارێزگایە و لە ناوچەیەکی شاخاوی و لەناو دارستانێکی چڕدا کەوتە خوارەوە، هەموویان گیانیان لەدەست دا.

پاشان عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرمی رایگەیاند، محەمەد موخبیر، جێگری سەركۆماری ئێران، بەپێی مادەی 131 دەستوور، دەسەڵاتەكانی سەركۆمار وەردەگرێت، هەروەها دەبێ لە ماوەی 50 رۆژدا، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆمار لەوڵاتدا بەڕێوە بچێت.

Paylas: