Cîhan
مامۆستایەكی ئاینی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارە دەدرێت
سزای سێدارە و 16 ساڵ بەندکرانی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، یەکێک لە کەسایەتییە ئایینیەکانی شاری بۆکان کە لە ناڕەزایەتییەكانی ساڵی رابردوو دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دیوانی باڵای ئیرانەوە پشتڕاست کرایەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، دیوانی باڵای ئیران بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی ڕازینی سزای سێدارە و 16 ساڵ بەندکرانی مامۆستا محەممەد خزرنەژادی وەک خۆی پشتڕاست کردووەتەوە، محەممەد خزنەژاد مامۆستایی ئایینی تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی بۆکانە.
ئەم کەسایەتییە ئایینیە پێشتر لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە دادوەری ڕەزا نەجەفزادە بە تۆمەتی بە تۆمەتی فەسادی لەسەر زەوی سزای سێدارەی و بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی وڵات، سزای 15 ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.