TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتۆ: ئۆکرانیا مافی هەیە هێرشبکاتە سەر خاکی روسیا

Arsalan
Editor
📅 08 Haziran 2024 14:37

ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئۆکرانیا دەتوانێت هێرشبکاتە سەر پێگە سەربازییەکانی نێو خاکی روسیا، پوتنیش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات لە ئەگەری ئەوەی کیێڤ ئەو جوڵەیە بگرێتە بەر.

یانس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا لە سوید رایگەیاند، بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئۆکرانیا مادی ئەوەی هەیە هێرشبکاتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی نێو روسیا بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی.

ئەم وتانەی ئەمینداری گشتی ناتۆ لە دوای هەڕەشەکانی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا دێت کە وتی، "ئەگەر هاتو وڵاتانی رۆژئاوا رێگە بدەن ئۆکرانیا بەبەکارهێنانی چەکی دورمەودا هێرشبکاتە سەر ناوخۆی روسیا ئەوا سیستمی موشەکی لە نزیک سنوری ئەو وڵاتانە جێگیر دەکەن.

هەر لەو بارەیەوە ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا وتی، لە دوای چەند کاتژمێرێک لە وتەکانی ئەنتۆن بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی روسیا، هێزە ئۆکرانییاکان ناوچە نیشتەجێبونەکانی بیلگۆردیان بە موشەکی هیمارسی ئەمریکی بە ئامانج گرت.

Paylas: