TR KU SO
FB X
Kurdistan

سکرتێری گشتیی ناتۆ: روسیا مافی ئەوەی نیە ناڕەزایەتی دەرببڕێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Haziran 2023 22:45

پەیامی کورد... سکرتێری گشتیی ناتۆ: روسیا مافی ئەوەی نیە ناڕەزایەتی دەرببڕێت


سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، هەمو ئەندامانی هاوپەیمانییەکە هاوڕان لەسەر ئەوەی ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی هاوپەیمانییەکە و روسیا مافی ئەوەی نیە ناڕەزایەتی دەرببڕێت.

ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێش کۆبونەوەی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند: "هەمو هاوپەیمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە مۆسکۆ مافی ئەوەی نییە ناڕەزایەتی دەرببڕێت بەرامبەر گەورەکردنی هاوپەیمانییەکە، ئێمە هەنگاو دەنێین، هاوپەیمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئۆکرانیا ببێتە ئەندام".

سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکات بۆ پێشخستنی داواکاری سوید بۆ پەیوەستبون بە ناتۆ،ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکات بۆ پێشخستنی داواکاری سوید بۆ پەیوەستبون بە ناتۆ، دوای دوبارە هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد دڵنیام کە سوید ئەندام دەبێت، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زوترین کات ئەوە ڕوبدات.

ستۆڵتنبێرگ لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ئۆسلۆ وتی، "دڵنیام کە سوید ئەندام دەبێت، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زوترین کات ئەوە ڕوبدات"،پێویستە ئۆکرانیا ئەندامێتی ناتۆ بەدەستبهێنێت.

لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی فڕەنسا ڕایگەیاند، "پێویستە ئۆکرانیا ئەندامێتی ناتۆ بەدەستبهێنێت، پێویستە لە چوارچێوەی ناتۆدا بیر لە دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا بکەینەوە".

هەروەها تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید، ئەمڕۆ پێنجشەممە وتی، "ستۆکهۆڵم هەموو مەرجەکان جێبەجێ دەکات و تورکیا و هەنگاریا دەبێت پەیوەستبون بە ناتۆ پەسەند بکەن"، وەزیری دەرەوەی سوید داوای لە ئەنقەرە و بوداپێست کرد بێ دواکەوتن دژایەتی خۆیان رابگرن.

Paylas: