TR KU SO
FB X
Cîhan

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق كرد

سارا
Yazar
📅 28 Ekim 2024 05:25
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق كرد

یەکشەممە 10/27 مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد.

له‌ دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئه‌منی عێراق بەگشتی کرا.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.

Paylas: