TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەکات

سارا
Yazar
📅 11 Kasım 2024 08:18
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەکات

گیدۆن سعار، وەزیری دەرەوەی نوێی ئیسرائیل، خوازیاری فراوانكردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد و دروزییەكان و کەمینە نەتەوەییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

ناوبراو لە مەراسیمی ڕادەستکردنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە کورد نەتەوەیەکی گەورەیە و بە یەکێک لە گەورەترین نەتەوەکانی بێ سەربەخۆیی سیاسی دادەندرێت. 

سعار بە "هاوپەیمانی سرووشتی ئیسرائیل" ئاماژەی بە کورد کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئیسرائیل دەستی دۆستایەتییان بۆ درێژ بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم پێکهاتەیە پتەوتر بکات.
 

Paylas: