TR KU SO
FB X
Cîhan

شەش هاووڵاتی ئێرانی لە سەعوودیە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دران

سارا
Yazar
📅 02 Ocak 2025 11:00
پەیامی کورد   ...   شەش هاووڵاتی ئێرانی لە سەعوودیە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دران

عەرەبستانی سەعوودی لەسێدارەدانی شەش هاووڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی ئەم ووڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە کە بریتین لە جاسم محەممەد شەعبانی، عەبدۆلڕەزا یوونس تنقاسیری، خەلیل شەهید سەمەری، محەممەد جەواد عەبدۆلجەلیل، مەهدی کەنعان غانمی و محەممەد شەعبانی، ماددەی هۆشبەری "حەشیش"یان هاوردەی سەعوودیە کردووە .

لە کۆتایی بەیاننامە بڵاوکراوەکەدا، وەزارەتی ناوخۆی سەعوودیە جەختی لەسەر پابەندبوون بە پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانی و جێبەجێکردنی توندترین سزا لە دژی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان کردەوە.


 

Paylas: