TR KU SO
FB X
Cîhan

شەش ئێرانی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە ئەورووپا دەستگیر کران

Rozan Ateş
Yazar
📅 03 Temmuz 2018 13:36

 

پەیاما کورد ـ شەش هاووڵاتیی ئێرانی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژ بە لایەنێکی ئۆپۆزێسیۆنی حکومەتی ئەو وڵاتە دەستگیر کران.

 

ئەو شەش کەسە لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیا، بەلجیکا و فەرەنسا بەتۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لەنزیک ئەو شوێنەی موجاهیدینی خەلقی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کۆنگرەیەکی تێدا ئەنجام دا، دەستگیر کراون.

 

داواکاری گشتیی بەلجیکا رایگەیاندووە، پیاوێکی تەمەن 38 ساڵ بەناوی ئەمیر س. و هاوسەرەکەی بەناوی ن.ی تەمەن 33 ساڵ، کە خاوەنی رەگەزنا،مەی بەلجیکین، بە 500 کیلۆ ماددەیەکی تەقەمەنی و ئامێرێی تەقاندنەوەوە دەستگیر کراون.

 

بە گوتەی داواکاری گشتیی بەلجیکا، ئەمیر و هاوسەرەکەی، کە بە رەچەڵەک ئێرانین، هەوڵیان داوە تەقینەوەیەک لە ناوچەی فیلپێنت لە پاریس لەکاتی کۆنگرەیەکی موجاهیدینی خەلق، ئەنجام بدەن.

 

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، سێ کەسی دیکەی بە رەچەڵەک ئێرانیش بەهەمان تۆمەت لە پاریس و دەوروبەری دەستگیر کراون.

 

داواکاری گشتیی بەلجیکا ئاماژەی بەوەش کردووە، دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لە پەیوەندی دابووە لەگەڵ ئەو ژن و پیاوەی لە ناوچەیەکی برۆکسل لە وڵاتەکەی دەستگیر کران و بەهۆشییەوە دیپلۆماتکارەکە لە ئەڵمانیا دەستگیر کراوە.

Paylas: