TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی گرووپی حیزبۆڵڵا لە کاردانەوە بە پێشێل کارییەکانی ئاگربەست

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2025 09:53
پەیامی کورد   ...   هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی گرووپی حیزبۆڵڵا لە کاردانەوە بە پێشێل کارییەکانی ئاگربەست

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندان، سوپای ئیسڕائیل، حیزبۆڵڵای لوبنانی بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی کۆگاکانی چەکی ئەو تاقمە تیرۆریستییەیان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پاڵپشتی دەكرێت، كردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی حزبۆڵڵا لە لوبنان بە "ئامانج" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە بۆ دووبارە چەکدارکردنەوەی دەگرێتەبەر.

Paylas: