Cîhan
ئازادکردنی دوو هاووڵاتی فەڕەنسی لە زیندانی ئێڤین دوای سێ ساڵ بەدیل گیران
پەیامی کورد ... ئازادکردنی دوو هاووڵاتی فەڕەنسی لە زیندانی ئێڤین دوای سێ ساڵ بەدیل گیران
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزرڵوەری ١٤٠٤، ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، سیسیل کۆهلەر و ژاك پاریس، دوو هاووڵاتی فەڕەنسی کە نزیکەی سێ ساڵە لە ئێران دەست بەسەر كراون، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کراون و دەگوازرێنەوە بۆ باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران.
ماکرۆن خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی و بە "هەنگاوی یەکەم" وەسفی کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی خێرای ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ فەڕەنسا بەردەوامن.