TR KU SO
FB X
Cîhan

کاریگەری سزا نەوتییەکانی ئەمریکا لەسەر کەم بوونەوەی داهاتی ڕووسیا

سارا
Yazar
📅 19 Kasım 2025 08:03
پەیامی کورد    ...   کاریگەری سزا نەوتییەکانی ئەمریکا لەسەر کەم بوونەوەی داهاتی ڕووسیا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سزا نوێیەکانی ووڵاتەکەی بۆ سەر کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕۆسنەفت و لۆکۆیل، داهاتی نەوتی ڕووسیای بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت لە درێژخایەندا فرۆشی نەوتی مۆسکۆ کەم بکاتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمانگەی کۆنترۆڵ کردنی سەروەت و سامانی دەرەوەی ئەمریکا (OFAC)، ڕاپرسییە سەرەتایی یەکانی بازاڕ دوای ڕاگەیاندنی ئەم سزایانە لە ٢٢ی ئۆکتۆبەردا دەریدەخات کە کردەوەکانی واشینتۆن "ئامانجەکەیان بەدیهێناوە" و بە دابەزاندنی نرخی نەوتی ڕووسیا، توانای دارایی کرێملین بۆ دابین کردنی تێچووی شەڕی دژی ئۆکراین کەمی کردووە.
 

Paylas: