TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئاڵمانیا: "ئێستا گومانی تێدا نییە دەست درێژکار کێیە".

سارا
Yazar
📅 20 Kasım 2025 08:55
پەیامی کورد   ...   کاردانەوەی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئاڵمانیا: "ئێستا گومانی تێدا نییە دەست درێژکار کێیە".

▫️ ئەمە بۆچوونی ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیایە سەبارەت بە لێدوانەکانی بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئاڵمانیا، کە ڕایگەیاندبوو ئەگەری هەیە شەڕ لە نێوان ناتۆ و ڕووسیا پێش ساڵی ٢٠٢٩ هەڵبگیرێت.

▫️ بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئاڵمانیا ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە پێش ساڵی ٢٠٢٩ شەڕ لە نێوان ناتۆ و ڕووسیادا هەڵبگیرسێت.

▫️ بە ووتەی ئەو، سەرەتا پێشبینی دەکرا شەڕی چەکداری لە ساڵی ٢٠٢٩ سەرهەڵبدات، بەڵام ئێستا بەشێک لە شارەزایانی سەربازی پێیان وایە کە دەکرێت هەر لە ساڵی ٢٠٢٨ەوە ئەمە ڕووبدات.

▫️ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئاڵمانیا، بۆریس پیستۆریۆس زیادی کرد: تەنانەت هەندێک لە مێژوونووسانی سەربازی پێیان وایە کە ئێمە دوا هاوینی ئاراممان بەسەر دەبەین.

Paylas: